وێنە.. کانی بێ ماکیاژ دەردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان کانی، وێنەیەکی خۆی بەبێ ماکیاژ بڵاوکردەوە.

 

هونەرمەند کانی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی نوێی بەبێ ماکیاژ بڵاوکردەوە، کە سەرنجی بەشێک لە فانەکانی ڕادەکێشێت.

 

ئەم خانمە گۆرانیبێژە چەند هەفتەیەک لەمەو پێش لەگەڵ ڕاپەری کورد رۆنی ئارتین ڤیدیۆ کلیپێکی بەناوی "نزێکن" بڵاوکردەوە، کە کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکە لەلایەن ئیبراهیم چلیک ئەنجام درابوو، کە گۆرانێکە تایبەتمەند بوو بە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

کانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئاوازدانەر کارزاندا کردووە و پێشتریش لە چەند بەرنامەیەکدا ئاشکرایانکرد کە هاوسەرگیرییەکەیان بە خۆشەویستی بووە.

 


PM:01:51:18/11/2019