کچە خۆپیشاندەرێکی کورد شەهید کرا
له خۆپیشاندانه‌كانی شاری بۆكان دژی بڕیاری گرانكردنی نرخی به‌نزین، كچە کوردێکی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته شەهید کرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2019 هێزه‌كانی سوپای پاسداران له شاری بۆكان خه‌ڵكی ناڕازییان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئه‌نجامدا پێنج خۆپیشانده‌ر گیانیان له ده‌ست داوه کە یەکێکیان كچێكە به ناوی شلێر دادوه‌ند.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده به‌رزبكه‌نەوه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد.
دوێنێش عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه پێویسته پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین جێبه‌جێ بكرێت و خۆپیشاندەرانیشی بە "نه‌یارانی شۆڕش" ناو برد.
PM:04:32:18/11/2019