تورکیا بە فەرمی داوای ڕادەستکردنی مەزڵوم کۆبانێ لە ئەمریکا و ئەڵمانیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، داواکاریەکمان ئاراستەی هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە، بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە".

بەپێی هەواڵێکی "سپوتنیک"ی ڕوسی ئەمڕۆ مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە "داوامان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە کە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیر بکەن و رادەستی تورکیا بکەنەوە".

مەزڵوم کۆبانێ لە ئێستادا لەلایەن تورکیاوە بە تیرۆرست ناسێندراوە و لە لیستی داواکراوانی ئەو وڵاتەدایە.

ئه‌م بابه‌ته ‌946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:44:18/11/2019