عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو كەسانەی دەركرد كە دەرگای قوتابخانەكان دادەخەن

ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دەركرد كە دەرگای قوتابخانەكانی بەغدا و شارەكانی تری باشووری عێراق دادەخەن و پەیڕەوی لە مانگرتنی گشتی دەكەن.

ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆك وەزیران لەکاتێکدایە مانگرتنی گشتیی بووەتە هۆی داخرانی دەرگای زۆربەی قوتابخانەكانی بەغدا و شارەكانی باشووری عێراق، بە بڕیاری مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان، كە بەشدارن لەو خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەی هاووڵاتیانی عێراق كە لەوەتەی مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە دەستی پێكردووە.

عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە بە پێی یاسای نەهێشتنی تیرۆر، فەرمانی دەستگیردنی ئەو كەسانە دەرچووە كە دەرگای قوتابخانەكانی عێراق دادەخەن و دەڵێت: داخستنی دەرگای قوتابخانەكان تاوانێكی تەواوە و دەمودەست ئەنجامدەرانی رادەستی دادگا دەكرێن.


PM:07:26:18/11/2019