ڤیدیۆ.. یارجان لە نوێترین دەرکەوتنیدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوبووەوە.
 
یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یارجان تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و کە سەرنجی هەندێک لەفانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت.
 
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.


ھەروەھا مەراسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کە لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچوو بەبەشداری کاندیدانی وڵاتانی ئاسیا لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا خانمێکی فلیپینی بە ناوی "کەیشا چوا" توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دوو ھاوەڵیشی بۆ دیاریکرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشوور بوو، ھاوەڵی خەڵکی ڤێتنام بوو.


هاوکات یارجان بەفەڕمی کاندید کرا بوو بۆ شاجوانی ئاسیا لە ئەنجامدا یارجان کاندیدی عێراق بۆ تاجەکە توانی بەدەنگی خەڵک ببێتە براوەی نازناوی شاجوانی ھەڵبژێردراو بەدەنگی خەڵک.

 



PM:10:18:18/11/2019