لە یارییەکی دۆستانەدا هەردو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئۆرۆگوایی رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەیان بە یەکسانی ٢-٢ کۆتایی پێهێنا.
یاریەکە لە ئیسرائیل ئەنجامدراو ئامادەکاری بوو بۆ هەردو هەڵبژاردە، ئۆرۆگوایی توانی سەرەتا بە گۆڵی کاڤانی پێشبکەوێت و گێمی یەکەم ١-٠ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم ئەگوێرۆ ئەنجامەکەی راستکردەوە ، بەڵام سوارێز گۆڵی دووەم وپێشکەوتنی بە لێدانی راستەوخۆ کرد.
لە کۆتای یاریەکەدا میسی لە کاتی زیادکراو توانی گۆڵی دووەم یەکسانبوون بکات و یاریەکە ٢-٢ بەکۆتا بێنێت.
لە یاریەکە توندووتیژی بە خۆیەوە بینی و میسی و کاڤانی جنێویان بەیەکتری وت.