گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد.


خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٥٠ دینار، دوێنێ دوو شەممە ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣هەزارو ٦٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٧٥٠ دینار.


نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١٠٠٠ هەزار دینار.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٨٠٠ دینار، دوێنێ دوو شەممە  نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو. 

 


AM:09:40:19/11/2019