ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یاسای خانه‌نشینی په‌سه‌ند ده‌كات

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوەو لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک چاکسازی رادەگەیەندرێت، کە دیارترینیان پرۆژە یاسای خانەنشینی و دەستەی نەزاهەی عیراقە.

 

لە بەیاننامەیەکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تیایدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئیمتیازاتی بەرپرسان و بیمەی کۆمەڵایەتی دەدات".

 

هاوکات لە بەیانەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە" تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتووگۆکردنە لەسەر یاسای دەستەی‌ نەزاهەی عیراقی دواتر دەنگی لەسەر دەدرێت و خوێندنەوەی‌ یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی نوێی عیراق دەکرێت، جگە لە دەنگدان لەسەر یاسای خانەنشینی، چونکە پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌ و گفتوگۆكان له‌سه‌ری كۆتایی هاتووه‌، ماوه‌ته‌وه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و په‌سه‌ند بكرێت".

 

 

 
 



AM:10:00:19/11/2019