ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، فه‌رمانی بانگهێشتكردنی ده‌ركرد بۆ به‌شار كیكی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ٦٠ گرێبه‌ستی وه‌همی و به‌كارهێنانی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كاتێك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا بووه.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند به دۆسیه‌كانی نه‌زاهه له نه‌ینه‌وا دوێنێ دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" فه‌رمانی بانگهێشتكردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ركردووه، به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی كراوه‌ته‌وه".
هاوکات دەستەکە لە بەیانەکەدا ڕاشیگەیاندووە" زیاتر له ٦٠ گرێبه‌ستی وه‌همی ده‌ركردووه تا سودی لێوه‌ربگرێت له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوو".
هەروەها دەستەی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به ناوی به‌شار كیكی نه‌كردووه و ته‌نیا رونیكردۆته‌وه دۆسیه‌كه به‌پێی مادده‌ی ٣٤٠ له یاسای سزادان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌شار كیكی، له ته‌مموزی ٢٠١٣وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوو له پشكی پارتی تا كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئایاری ٢٠١٨ دواتر وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا كاتێك به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هه‌مان حزب هه‌ڵبژێردرا.