وێنە.. ژوان قەرەداغی وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاودەبێتەوە

خانمە پێشکەشکارو ڕاگەیەندکاری کوردستان ژوان قەرەداغی، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی ڕۆژی هاوسەرگیری بڵاو دەبێتەوە.

 

ژوان قەرەداغی، بێژەر و پێشکەشکار کە ماوەیەکی زۆرە لە شاشەکان دوورە نوێترین وێنەی خۆی لە رۆژی بوکێنیدا بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ژوان جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا.

 

ژوان قەرەداغی، لەساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە، ماوەی ١٢ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندن کاردەکات، یەکێک بوو لە خانمە ڕاگەیەندکارەکانی کوردستان و پێشتر ئامادەکارو پێسکەشکاری بەرنامەی "هێڵی سوور" بوو لە کەناڵی ئێن ئاڕتی، هەروەها بێژەری هەواڵەکانی کرمانجی و سۆرانی بوو هەر لەو دەزگایەدا، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی بایلۆجیدا هەیە، ئەمساڵیش بۆ جاری دووهەم هاوسەرگیری لەگەڵ بەختیار زرار کرد. 

 

بەختیار زرار لە ساڵی ١٩٨٣ لەدایکبووە، بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەتە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو ماستەری هەیە لە بواری دەرونناسیدا. 



PM:02:02:19/11/2019