کەشناسی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونى په‌ڵه هه‌ور له‌و ناوچانه ، به هه‌مان شێوه‌ش كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراقیش ساماڵ ده‌بێت.
له ڕاگەیەندراوی ده‌زگاى كه‌شناسى عێراقى هاتووه " ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه و سبه‌ى چوار شه‌ممه كه‌شوهه‌وا له ناوچه‌كانى باكورى وڵات ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونى په‌ڵه هه‌ور ، پله‌كانى گه‌رماش له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیان ده‌بینن " .
روونیشیكردووه‌ته‌وه " نزمترین پله له شارى دهۆك و سلێمانى ده‌بێت كه (5) پله‌ى سه‌دییه ، و له هه‌ولێر و كه‌ركوكیش نزمترین پله (6) پله و (11) پله‌ى سه‌دى ، یه‌ك له دواى یه‌ك ده‌بن ".
سه‌باره‌ت به پله‌كانى گه‌رما له رۆژى پێنجشه‌ممه ، ده‌زگاكه پێشبینیكردووه " له هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق گۆڕانكارى به‌سه‌ر پله‌كانى گه‌رما نایه‌ن و وه‌كو رۆژى پێشوو ده‌بن ، ئاسمانیش ساماڵ ده‌بێت ".
بۆ رۆژى هه‌ینی داهاتووش پێشبینیكردووه " له هه‌رسێ ناوچه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق ، په‌ڵه هه‌ورى زیاتر له ئاسمان ده‌ربكه‌ون و گۆڕانكاریش به‌سه‌ر پله‌كانى گه‌رما روونه‌ده‌ن ".
PM:05:17:19/11/2019