بەرەسمی لویس ئینریکی گەڕایەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا لویس ئینریکی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکە بگەڕێنێتەوەو پۆستی هەڵبژاردەکەی پێبسپێرێت.
لە ماوەی رابردوو ئینریکی بە هۆی نەخۆشکەوتنو گیان لەدەستدانی کچەکەی، راهێنانی ئیسپانیای جێهێشت و رۆبێرت مۆرینۆی یاریدەدەری لە شوێنی دانرا.
دوای ئەوەی مۆرینۆ ئیسپانیای بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ بە یەکەمی گروپەکەی پێشخت،  ئەمڕۆ لە کارەکەی لادراو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لویس رۆبیالیس، گەڕانەوەی ئەو راهێنەرەی راگەیاند.
رۆژنامەکانی ئیسپانیاش باس لەوە دەکەن، رۆبێرت مۆرینۆ چیتر مەشق  وراهێنان بە ئیسپانیا ناداتەوەو  خۆی و ستافەکەی ئەو هەڵبژاردەیە جێدەهێڵن.


PM:06:06:19/11/2019