ڤیدیۆ:عێراق توشی یەکسانبوون بوو

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، هەڵبژاردەی عێراق توشی یەکسانبوون هات و نەیتوانی لە هەڵبژاردەی بەحرەین بباتەوە.
یاریەکە لە وڵاتی ئەردەن ئەنجامدراو تێیدا عێراق باشتر بینراو  کۆنترۆڵی تۆپی کردبوو، چەند جارێک نزیک بوو گۆڵ بکات بەڵام هێڵی بەرگری بەحرەین رێگربوو.

بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی بووە ١١ خاڵ و هەر لە پێشەنگ دەمێنێتەوە.
هەڵبژاردەی بەحرەینیش بە ٩ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
 


PM:07:01:19/11/2019