سبەی لەم شوێنانە نەوت دابەش دەکرێت

ماوەی چەند رۆژێكە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا لە شاری سلێمانی دەستیپێكردوە و بڕیارە سبەینێیش لە چەند شوێنێکی دیکە دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ 20/11/2019 نەوت لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و قەزای شارەزوور دابەش دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دابەشكردنی نەوت  لەپارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكرد.


PM:07:21:19/11/2019