رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بە " ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ " ناسراوە ئاشکرای دەکات کە لە ٢١ شاری ئێنران ١٠٦ خۆپیشاندەر لە رۆژانی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێراندا.
ئەمنستی لە راگەیاندنێکدا پەردە لەسەر ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران هەڵدەماڵێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ١٠٦ خۆپیشاندەر کوژراون.
ژمارەی کوژراوەکان وەک ئەمنستی ئاشکرای دەکات:
پارێزگای کرماشان: 30 کەس
پارێزگای سنە: 10 کەس
پارێزگای ورمێ: چوار کەس
پارێزگای خوزستان: 35 کەس
پارێزگای تاران: نۆ کەس
پارێزگای فارس: شەش کەس
پارێزگای ئەلبورز: چوار کەس
پارێزگای کرمان: یەک کەس
پارێزگای ئیسفەهان: یەک کەس
ئەوانی دیش لە شارەکانی تر کوژراون.