شەبنامی بارانی خانمە نومانیشکار و فۆتۆ مۆدێلی کورد لە نوێترین دەرکەوتنیدا جگە لە بڵاوکردنەوەی وێنە، پۆستێکی بۆ خۆشەویستەکەی بڵاکردۆتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام شەبنامی بارانی پۆستێکی بۆ خۆشەویستەکەی ناردووە و لێی نیگەرانەو نووسیوویەتی " من دەتوانم بە شێوەیەک لەبیرت بکەم، خۆت لە زیندوو بوونت گومان بکەی".
شەبنام کە جوانییەکەی بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی هەمیشە هاورێکانی بەدوای پۆستەکانیدا دەچن و لەجوانی جەستەو جلوبەرگەکانی دەڕوانن.
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.