ڤیدیۆ.. ئینسا گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ئینسا کچە گەنجی گۆرانیبێژی ئەلبانی، کە جەماوەرێکی زۆری هەیە لە کوردستانیش گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە.
ئینسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی کوری گۆرانییەکەی بڵاوکردۆتەوە.


ئینسا کچە گەنجی گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئەگەر چی تەمەنێکی کەمی هەیە، بەڵام خاوەن هەوادارێکی زۆرە و کلیپەکانی زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٥ لە تیرانیایی پایتەختی ئەلبانیا لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە گۆرانی دەڵێت، بەهۆی ڕووخساری و جلوبەرگە وروژێنەرەکانی زوو لە وڵاتەکەی و چەند وڵاتێکی دیکە ناسرا.
 
خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی پێشتر بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە ١٠ ی شووباتی ٢٠١٩ ڕوویکردە کوردستان، ئینسا کوردی نازانێت، بەڵام کاتێک وێنەیەک لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە، سەدان کۆمێنتی بە کوردی بۆ دەنوسرێت.
 
گۆرانیبێزی یانەی شەوانە ئینسا، لە ١٧/٣/٢٠١٩ لە هۆتێل (ڕۆتانا) ی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، کە خاوەنی هەوادارێکی زۆر بوو.
 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌5106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:45:19/11/2019