بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئهمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت به ٦٢ دۆلار و ٧٦ سهنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكا به ٥٥ دۆلار و ٣١ سهنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەو جۆرە نرخی نەوت نزیكەی دوو دۆلار دابەزییوە لە دوێنێوە، ئەوەیش بەهۆی خراپی پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەردوو وڵاتی چینی و ئەمریكاوەیە.
هاوکات
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.