گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ سێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣هەزار دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٢٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنێ سێ شەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١٠٠٠ هەزار دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنێ سێ شەممە  نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو. 

 


AM:10:14:20/11/2019