ئەمشەو ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کاتژمێر ١:٢٠ خولەک ئیسرائیل وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ٤ مووشه‌ك كه ئاراسته‌ی وڵاته‌کەی كرا، ٤٠ مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه و مۆڵگه‌كانی ئێران كرد له‌خاكی سوریا و به فرۆكه‌ش دیمه‌شق-ی پایته‌ختی سوریای بۆردوومان كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگەیاند" چوار مووشەكی قودس ئاراسته‌ی خاكه‌كه‌یان كراوه و په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ش لای ئیسرائیل شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه و جێگیره و ترس و دڵه‌راوكێی ناوێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ ئێران یان سوریا هه‌ڵگیرسێت".
هاوکات بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشکراشیکرد: كه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌رمان به ١٠ ئه‌وه‌نده وه‌ڵامی ئه‌ده‌ینه‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و بینیان به‌رامبه‌ر پێگه و شوێنه‌كانی قودسی ئێرانی و ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی سوریا.