خامنەیی: ئەوانەی لە دەرەوە حەز دەکەن خۆپیشاندان بەردەوام بێت ئێرانییەکان حەز بەوە ناکەن


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" ئەوانەی لە دەرەوە حەز دەکەن خۆپیشاندان بەردەوام بێت ئێرانییەکان حەز بەوە ناکەن".


خامنەیی لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستا دەبینرێت لە بەشێک لە شارەکانی ئێران تەنها پرسێکی ئەمنییە و ئەوان بە سەربازی و بە سیاسی وەڵامی دوژمنانیان داوەتەوە".


ڕێبەری باڵایی ئێران جەختیشیکردەوە: گەلی ئێران لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستادا نییە و ئەو پرسە پرسی ئەمنییە، ئەوانەی لە دەرەوە حەز دەکەن خۆپیشاندان بەردەوام بێت ئێرانییەکان حەز بەوە ناکەن. 


لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە خۆپیشاندان زۆرتر لە ١٠٠ شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە.




 










PM:01:30:20/11/2019