حکومەتی هەرێم فرۆشتنی ئەم زەویانەی قەدەغە کرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا ڕایدەگەیەنێت" فرۆشتن و مامەڵە پێوەکردنی زەوی ڕوکن تا ئەو كاتەی رێنوێنیی تایبەت بە فرۆشتنی موڵكی شارەوانی دەردەچێ قەدەغە دەکرێت".

 

بەپێی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی زەویە ڕوکنەکانی شارەوانی تا کاتێک کە ڕێنمایی نوێ لەبارەی مامەڵە کردن بەو زەویانەوە دەردەچێت. 

 

فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاو كراوەتەوە و  واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان  و هەڵەبجە و سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەلار و هەڵەبجە، دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی راپەڕین و سۆران كراوە.

 


PM:01:40:20/11/2019