وتەبێژی حكومەت لەبارەی موچەوە ڕوونكردنەوە دەدات

جوتیار عادل، وتەبێژی حكوومەت هەرێمی كوردستان، لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جوتیار عادل رایگەیاند "مووچە بەبێ كێشە لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت و حكوومەت پابەندە بەوەوە".

لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداش، وتەبێژی حكوومەت رایگەیاند: "گفتوكۆكان لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچین و پێمان وایە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەگەینە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە، هەردوولا نیازی باشیان بۆ رێككەوتن هەیە".

دووپاتیكردەوە كە "دەبێت بودجە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكانی عێراق و مافەكانی هەرێمی كوردستان بچەسپێت".

PM:02:47:20/11/2019