دابەشکردنی موچە دوا دەکەوێت

هەرچەندە زۆربەی مانگەکان لە ناوەڕاستی هەر مانگێکدا حكومەتی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانە دەکات بەڵام تا ئێستا موچەی فەرمانبەران ڕەوانە نەکراوە و دابەشکردنی موچەش دوا دەکەوێت.

سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق بە سپی ڕاگەیاند "فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە بۆ بانکەکەیان".

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان پێناچێت سبەی بڕە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت و دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە سستی تێکەوتووە و ئەمرۆش تەنها یەك وەزارەت موچەی وەرگرتووە و تا ئێستا دیارنیە کە سبەی موچە دەدرێت یان نا.
 


PM:04:48:20/11/2019