منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە
منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەلانکەکەیەوە دۆزرایەوە کە لەیەکێک لەگەڕەکەکانی کەرکوک فڕێدرابوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند: لە لایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنەوە لەنزیک پێشانگەی ئۆتۆمبێلی عادل بەرامبەر بینای پارێزگا منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە لانکەکەی و شیر و حەفازەکانییەوە دۆزرایەوە کە بەجێهێڵدرابوو.
وتیشی "منداڵەکە رەوانەی بەشی نەبەکام کراوە و تەمەنی تەنها سێ رۆژە، رەگەزی نێرە".
PM:06:48:20/11/2019