کەمپەینی ساڕێژ داوایەک ئاڕاستەی پزیشک و دەوڵەمەند و کەسایەتیەکان دەکات
کەمپەینی ساڕێژ بۆ کۆکردنەوەی دەرمان و کەرەستە پزیشکیەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوا ڕایدەگەیەنن "نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوا کەرەستەی پزیشکی و دەرمان و پێداویستی پێویستیان،بۆ چارەسەری بریندار و قوربانیانی ،لەشکرکێشی ڕژێمەکەی ئاردۆگان نیە".
لە ڕاگەیەندراوی کەمینەکەدا هاتووە "ئێمە ، وەک کۆمەڵێک لە نوسەر و هونەرمەند و کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین، ئەم ئەرکە بخینە ئەستۆی خۆمان، دەرمان و کەرەستەی پزیشکی کۆبکەینەوە، یاخود کۆکردنەوەی ماددی بۆ کڕینی پێداویستیە پزیشکیەکان و داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە بەدەنگ ئەم بانگەوازەوە بێن و هەریەک لای خۆیەوە دەستی هاوکاری و یارمەتی بۆ برایان و خوشکانمان لە ڕۆژئاوا درێژ بکەن".
دەقی یاداشتەکە:
یاداشتی کەمپەینی ساڕێژ بۆ کۆکردنەوەی دەرمان و کەرەستە پزیشکیەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوا
• کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
• ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان
• پارت و لایەنە سیاسیەکان
• لایەنە پەیوەنیدارەکان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
• بازرگان و دەوڵەمەندە بەویژدانەکان
• دکتۆرە بەڕێزەکان و خاوەنی کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی
ئاشکرایە،لەم ساتەدا ڕۆژئاوای کوردستان بریندارە و هاوکات کوردان و ئازادیخوازانی جیهانی کۆکردۆتەوە و یەکی خستوین، بەڕێزان ، گەلانی باکوری سوریا، لە پارچەیەکی نیشتمان ئێستا دووچاری چەندین کێشەی ئابووری و مرۆیی و تەندروستی بۆتەوە و لە هەر ئانوساتێک زیاتر پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی مرۆڤدۆستان هەیە لە هەر سوچێکی دنیادابێت.
ڕۆژئاوا بەهۆی داگیرکاری و ئۆپراسیۆنی خوێناوی دەوڵەتی تورکیالە شەڕێکی سەختدایە و چەندین قوربانی گەورەی داوە، گیانی سەدان کەس لە ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی، لەبەردەم مەترسیدان، بۆیە ڕۆژئاوا لە ئێستادا پێویستییەکی زۆری بە دەرمان و کەرەستەکانی چارەسەری پزیشکی هەیە. نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوا کەرەستەی پزیشکی و دەرمان و پێداویستی پێویستیان،بۆ چارەسەری بریندار و قوربانیانی ،لەشکرکێشی ڕژێمەکەی ئاردۆگان نیە.
بۆیە ئێمە ، وەک کۆمەڵێک لە نوسەر و هونەرمەند و کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین، ئەم ئەرکە بخینە ئەستۆی خۆمان، دەرمان و کەرەستەی پزیشکی کۆبکەینەوە، یاخود کۆکردنەوەی ماددی بۆ کڕینی پێداویستیە پزیشکیەکان و داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە بەدەنگ ئەم بانگەوازەوە بێن و هەریەک لای خۆیەوە دەستی هاوکاری و یارمەتی بۆ برایان و خوشکانمان لە ڕۆژئاوا درێژ بکەن.
هاوکاریتان مایەی مرۆڤدۆستی و کوردپەروەریتانە بۆ خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوا.
ئێمە رۆژانە لێرە ،لە مانگی سوری کوردی
چاوەڕێی بەدەنگەوەهاتنتانیین.
دەنگی نیشتمان
کەمپەینی ساڕێژ
سلێمانی ۲٠۱۹/۱۱/۲٠
PM:07:28:20/11/2019