ڤیدیۆ.. هاوەڵی دووەمی شاجوان، چەینج کەلەر بەشداری پێشبڕکێی فاشتن ستار دەکات



هاوەڵی شاجوانی دووەم میریان کە بە چەینج کەلەر ناسراوە بەشداری پێشبڕكێی بەرنامەی شۆی جل و بەرگی فاشن ستار لە کەناڵی ئافا ئینتەر تایمنەت دەکات.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی جیاوازە لە وێنەکانی پێشووی و  نووسیوویەتی "  ئەمڕۆ شۆی جل و بەرگی میریان بوو فاشن ستار پێتان وایە میریان ببێتە خاوەنی نازناوەکە؟".


میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی  2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌3482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:57:20/11/2019