گاریس بەیڵ یانەی ریاڵ مەدرید شۆک دەکات


گاریس بەیڵی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بە ئەنجامدانی کارێک دژی یانەکەی، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید شۆک دەکات .
بەیڵ پاش گەیشتنی وڵاتەکەی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠، لەگەڵ یاریزانەکانی تری هەڵبژاردەکەی، لە سەر لافتەیەک درووشمێکی بەرزکردوەتەوەو یانەی ریاڵ مەدریدی وەکو سێیەم  گرنگترین پیشەی لە ژیانیدا داناوە.
بەیڵ لەسەر لافتیتەکە نوسیویەتی: وێڵز، گۆڵف ، مەدرید، کە ئەم یاریزانە مەبەستی ئەوە بوو، وڵاتەکەی و یاری گۆڵف لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدەوەیە.
ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا نیگەرانیەکانی یانەی ریاڵ مەدریدیان لەو هەڵسوکەوتە بڵاوکردەوەو چەند رۆژنامەیەک داوایان کردبوو، ئەو یاریزانە پێویستە دەربکرێت.


PM:10:05:20/11/2019