بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس دەیانەوێت گۆڕینەوە بکەن


هەردو یانەی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس دەیانەوێت گۆڕینەوە لە نێوان هەریەکە لە ئیمری کان و ئیڤان راکیتچ بکەن.
رۆژنامەی کۆرێری ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت ئیمری کان بخاتە گرێبەستی راکیتچی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەوە لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو.
هەروەها یانەی یۆڤانتۆس نایەوێت  بە کەمتر لە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ راکیتچ بفرۆشێت،پێشبینی دەکرێت ئیمری کان بخاتە ناو ئەو گرێبەستەوە.

هەروەها راکیتچیش بڕیاریداوە ئەگەر بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، وێستگەی داهاتووی یانەی یۆڤانتۆس بێت، ئیمری کانیش بەهۆی دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەوا بڕیاریداوە  ئەم یانەیە جێبهێڵێت.
 


PM:10:12:20/11/2019