سەرۆکی شارەوانیی هەولێر نامەی دەست لەکار کێشانەوە ڕادەستی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، ئەندازیار سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش بە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵەڕی، باسنیوزی ڕاگەیاندووە ”سەرۆکی شارەوانیی هەولێر نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش کردووم“.
ڕوونیشی کردەوە کە بابەتی دەست لەکار کێشانەوەکە ”لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حکوومەتە و ئەو پۆستە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و دەدرێتە کەسێکی دیکە".
ساسان عەونی رەتی کردەوە بابەتی دەست لەکار کێشانەوەکەی سامان محەمەد پەیوەندی بە لێپرسینەوەوە هەبێت، بەڵکوو ”لەچوارچێوەی کۆمەڵێک گۆڕانکارییە لە پۆستە ئیداری و حکوومییەکاندایە".