لە سلێمانی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، دەیان ملیار دیناری چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت.


لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا، نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی رایگەیاند" "سبەی پێنجشەممه‌ ٢١ی تشرینی دووەم، چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت، بڕی پاره‌كه‌ش 20 ملیار دیناره‌".


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ئاگاداری جووتیارانی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە‌، سبەی سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی کە ساڵی 2019 ڕادەستی سایلۆیان کردووە، بڕیار وایه‌ بەم نزیکانە 4 ملیار دیناری جووتیاران بۆ هەولێر و 4 ملیاری دیناری دیكه‌ش بۆ جووتیارانی دهۆک خەرج بکرێت.


نەوزاد ئەدهەم ئەوەشی راگەیاند دابەشکردنی ئەو 28 ملیار دینارە تەواوی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی 2019 تەواو دەبێ کە بڕەکەی 186 ملیار دینارە.
 


AM:12:35:21/11/2019