وەزیری بەرگریی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە چەکی قەدەغە کراویان بەکارهێنابێت

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەدرێژایی 145 کم و بەقوڵایی 30 کم ناوچەی ئارام لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دروستکراوە و ڕەتیشی دەکاتەوە چەکی قەدەغە کراویان بەکارهێنابێت

خولوسی ئاکار، ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای ناوچەکە هێرشیان دەکرێتەسەر، بەڵام ئەوان وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا، ڕاشیگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی توانراوە 4300 کم چوارگۆشە و 600 شوێنی نیشتەجێبوون کۆنترۆڵبکرێن، هەروەها لە رێگەی سەرەکی ئێم فۆر خاڵی پشکنین دانراوە.

 

خولوسی ئاکار هەروەها ئاماژە بە کوژرانی نزیکەی 1200 شەڕڤان دەکات، بەهۆی هێرشەکانیان بۆسەر سووریا، بەڵام هەسەدە ئەو ژمارانەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.

 

وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو دەڵێت: "ئێمە پابەندی رێسا نێودەوڵەتییەکانین و چەکی قەدەخەکراومان بەکارنەهێناوە".




PM:05:41:21/11/2019