عادل عەبدولمەهدی: ئەمڕۆ هیچ خۆپیشانده‌رێك له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خه‌لانی نەکوژراوە
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌تیكرده‌وه ئه‌مڕۆ هیچ خۆپیشانده‌رێك له هه‌ردوو گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خه‌لانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوژرا بێت.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی سه‌ربازیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له پێكدادانی نێوان خۆپشانده‌ران و هێزه‌كانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌ردوو گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خه‌لانی و كوژرانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئاژانسی رۆیته‌رزیش له زاری سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كرد به ته‌قاندنی بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له نزیك دوو پردی سه‌ره‌كی به‌غدا، دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و 38ی تر برینداربوون.
PM:07:30:21/11/2019