ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌كه‌مان بووه میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ و یارییه‌كه‌شی لێبرده‌وه.
به‌ر له‌م یارییه سیروانی نوی به 10 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كان و برایه‌تی به 8 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م ده‌هاتن.
هه‌ر بۆیه هه‌ردوو یانه به هه‌ستیارییه‌وه ده‌ستیان به یارییه‌كه كرد و وێرای ئاڵوگۆڕكردنی چه‌ند هیرشیك له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو یانه، به‌ڵام گۆڵ تۆماركردن كه‌وته كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 40 (هه‌ریم ته‌حسین) ـی به‌رگریكاری برایه‌تی هێرشبه‌رئاسا به لێدانی سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ برایه‌تی تۆماركرد و نیوه‌ی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه به‌سوودی برایه‌تی ته‌واو بوو.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م یارییه‌كه به‌هێزی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و دوو ده‌رفه‌تی ئاسان بۆ (عه‌بدوڵڵا خه‌لیل و دڵشاد حمه‌ره‌ش) ـی هیرشبه‌رانی برایه‌تی هه‌ڵكه‌وت، به‌لام نه‌یانتوانی گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌یان پی تۆماركه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانی سیروانی نوێ زوو زووه هێرشی مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر گۆڵی برایه‌تی ده‌برد، به‌ڵام گشتیان له‌لایه‌ن به‌رگریكارانی برایه‌تی یاخود كاپتن و گۆڵپارێز و ئه‌ستێره‌ی برایه‌تی له یارییه‌كه (سه‌رهه‌نگ محسین) دوورده‌خرایه‌وه.
له هه‌وڵی یاریزانانی سیروانی نوێ بۆ هاوتاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه، جارێكی تر (هه‌رێم ته‌حسین) ـی ئه‌ستێره‌یه‌كی تری برایه‌تی له یارییه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش له خوله‌كی 65 گۆڵی دووه‌می خۆی و برایه‌تی له یارییه‌كه تۆماركرد و وێرای ئه‌وه‌ی یاریزانانی سیروانی نوێ هه‌موو هه‌ولێكیان خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دواجار برایه‌تی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی كرده 11 خاڵ و پێشه‌نگیشی به سیروانی نوێ چۆلكرد، كه له ئێسته‌دا سیروانی نوێ به 10 خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی