ئەمڕۆ ٢١ ی تشرینی دووەم خۆپیشاندانەکانی بەغدا توندوتیژی زۆری بەخوە بینی لە ئەنجامی پێکدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ٧ خۆپیشاندەر کوژران و ٧٨ کەسی تر بریندار بوون.
لەسەر کۆنترۆڵکردنی چەند مەترێک لەسەر پردی ئەحراری بەغدا لەسەر رێگای ناوچەی سەوز، لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان شەڕی قورس روویداو لە ئەنجامدا ٧ خۆپیشاندەر کوژران و ٧٨ کەسی تر بریندار بوون.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە دوو خۆپیشاندەر راستەوخۆ بەر گوولەی گازی فرمێسک رێژ کەوتوون یەکڕاست کوژران و پێنج خۆپیشاندەرەکەی تر بەهۆی گازی فرمێسک رێژەوە کوژران.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی ٢٢ ی تشرینی دووەم بەغداو شارەکانی باشوری عێراق خۆپیشاندانی گەورە بەخۆیەوە ببینێت.
لە سەرەتای مانگی رابردووە خۆپیشاندان لە بەغدا و باشووری عێراق بەردەوامە و نزیکەی ٤٠٠ کەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دی بریندارن. حکومەتی عێراق و رژێمی سیاسی هەنگاو بەهەنگاو سازش دەکات، بەلآم خۆپیشاندەران بە سازشەکانی حکومەت رازی نابن و دەیانەوێت سیستەمەکە بروخێنن.