موزڵوم کوبانی داوای لێکۆڵینەوە لە ئەمەریکاو رووسیا دەکات

مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لەسەر کووشتنی ٧ هاوڵاتی بە بۆردومانی تورکیا لە شاری کوبانێ، داوای لێکۆڵینەوە لە ئەمەریکا و رووسیا دەکات.

موزڵوم کوبانێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" تورکیا سەرجەم خێزانێکی کوردی لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە کوبانێ کووشتووە، گوایە ٧ " تیرۆریستی " کووشتووە".

فەرماندەی هەسەدە دەڵێت " تورکیا ئەو بۆردومانەی لە کاتێکدا کردووە کە رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان تورکیا و هەریەک لە رووسیاو ئەمەریکادا هەیە".

کوبانێ دەڵێت " پاراستنی مناڵەکانمان لەئەستۆی ئەمەریکاو رووسیایە"، و ناوبراو داوا لە ئەمەریکاو رووسیا دەکات لێکۆڵێنەوە لە کوشتنی ئەو ٧ هاوڵاتییەی خێزانێک بکەن کە ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا لە کوبانێ ئیبادەی کردوون.

 


PM:11:56:21/11/2019