وەستا رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی داوا لەدەسەڵاتدارانی هەولێر دەکات کە لێکۆڵێنەوە لە مردنی د. یوسف ئەحمەد ئیمام و خەتیبی مزگەوتی حاجی عاسی لە هەولێر بکەن کە ئەمرۆ تەرمەکەی بەمروودیی لە ماڵێکی چۆڵدا دۆزرایەوە.
وەستا رەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕین وئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە خاڵی مەلا یوسفە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دکتۆر یوسف پیاوێکی بێوەی بوو، زۆربەی ئەو گەنجانەی لە رەحیماوان 90%ـیان دەیناسن کە پیاوێکی بێوەی بووە و هیچ زیانێکی بۆ کەس نەبووە و شتی شەخسی لەگەڵ کەس نەبووە. دوێنێ چوارشەممە 20-11-2019 رۆشتووە بۆ هەولێر، مامەڵەی هەبووە بۆ ئەوەی پلە وەزیفییەکەی کە مامۆستای ناوەندی بووە بگوازێتەوە بۆ خوێندنی باڵا. بەداخەوە ئەم بەیانییە پۆلیسی خانەقای هەولێر پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە کە تەرمەکەی لە بینایەکی تەواو نەکراودا دۆزراوەتەوە".
وەستا رەسوڵ بەناوی هەموو کەسوکاریەوە داوا لە دەسەڵاتی هەولێر دەکات، داوا لە پۆلیس و ئاسایش دەکات روونکردنەوەیەکی مەنتقی بدەنە کەسوکارەکەی، بزانن هۆکاری ئەم گیان لەدەستدانەی دکتۆر یوسف چییە.
دکتۆر یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی ئیمام و خەتیبی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکووک.