بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئه‌مڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به ٦٣ دۆلار و ٦٤سه‌نت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به ٥٨ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.