بەپێی ماڵپەڕی ئەکوێزە، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران و بەفر ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە" پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەستپێبکات و زیاتر پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ناوچەی گەرمیان و ڕاپەڕین بگرێتەوە، هاوکات لە پارێزگای هەولێر و کەرکوک و دهۆکیش پێشبینی دەکرێت باران ببارێت".
سەرچاوەکە ئەوەشیختەڕوو: پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزێت و بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە.