هۆکار و چارەسەری گەورەبوونی کونیلەکانی پێست

هەندێک لە خانمان گرفتیان لەگەڵ دەرکەوتنی کونیلەکانی پێستیان هەیە، زۆرجار کاریگەری لەسەر دەروونیان دەکات و واهەست دەکەن روخساریان ناشرین دەکات، بێگومان بەوشێوازە نییە و دەتوانیت لەماڵەوە بە یەکێک لەم سێ ماسکە سروشتیە چارەسەری بکەیت.

 

*کەوچکێکی گەورە شیر و یەک سپێنەی هێلکە، باشترین ئاوێتەیە بۆ خاوێنکردنەوەی پێست بەتایبەت کونیلەکان کە بەهۆی ماکیاژەوە پیس بووە، خانە مردووەکان نوێ دەکاتەوە، دواتر بۆ ماوەی سێ خولەک بیدە لە پێستی دەموچاوت، بە ئاوی سارد بیشۆ، هەفتانە یەکجار دووبارەی بکەرەوە.

 

*مەساجکردنی پێست بە سەهۆڵ، ئەمە رێگایەکی کلاسیکی و بەسوودە، چونکە رۆڵی هەیە لە خاوێنکردنەوەی پێست دیارنەمانی کونیلەکان، رۆژانە تەنها بۆ ماوەی دوو خولەک ئەنجامیبدە.

 

*ماست و خەیار ئاوێتە بکە، بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە روخسارت هەفتانە دوو جار، کاریگەری لەسەر لابردنی پەڵە و توند کرنەوەی پێست و کونیلەکان هەیە و ڕێگا لە چرولۆچی پێشت وەخت دەگرێت.

 

زۆر کەس بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و فشاری دەروونی و پیسی ژینگەوە دووچاری تێکچوونی پێست دەبن.


ماڵپەڕی "boldsky" باس لە هۆکار و چارەسەری گەورەبوونی کونیلەکانی پێست دەکات.


دەرکەوتنی کونیلەکان و گەورەبوونیان هۆکاری سەرەکی جۆری پێستەکەیە، ئەو کەسانەی پێستیان چەورە زیاتر دووچاری ئەم بارودۆخە دەبنەوە، هەروەها چرچبوونی پێست و کەم دەردانی کۆلاجین هۆکارێکی دیکەن.

 


AM:10:00:22/11/2019