ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆ ٢٩هەمین ڕۆژی لەسەریەك خۆپیشاندان لە شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، خۆپیشاندەران لە ناوچەی تەحریر و پردی شەهیدان و چەند شوێنێكی دیكە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووەتەوە، هاوکات لە شارەكانی كەربەلا، ناسرییە و بەسرە بە هەمان شێوە خۆپیشاندان دەستی پێكردووەتەوە.
لە سەرەتای مانگی رابردووە خۆپیشاندان لە بەغدا و باشووری عێراق بەردەوامە و نزیکەی ٤٠٠ کەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دی بریندارن. حکومەتی عێراق و رژێمی سیاسی هەنگاو بەهەنگاو سازش دەکات، بەلآم خۆپیشاندەران بە سازشەکانی حکومەت رازی نابن و دەیانەوێت سیستەمەکە بروخێنن.