هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت.

 

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ب.گشتیی رەگەزنامە، لیوای نەوت، فەرماندەی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەریم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەشدەکرێت. 

 

ڕۆژى ٧ی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ٨ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد و بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرجەم وەزارە و دەستەکان موچە وەربگرن.


هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.


وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.




AM:11:02:22/11/2019