حەلەب.. بەهۆی پەلامارێكەوە ٥ هاووڵاتی كوژران

ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی فەرمی سووریا ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو هێرشكراوەتەسەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە شاری حەلەب و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی كوژراون و نزیكەی ٤٠ كەسی دیكەش برینداربوون".

 

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشكرد" گوللـە هاوەنێك بەر ئۆتۆمبێلێك كەوتوە لە حەی ئەعزەمیەو بەو هۆیەوە كەسێك كوژراوە و چوار هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون كە منداڵیشی تێدایە، دوای ڕووداوەكە كوژراو و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەكانی شاری حەلەب گواستراونەتەوە".

 

شاری حەلەب پێشتر لەلایەن چەند گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە كۆنترۆڵكرا و ساڵی ڕابردوو سوپای سوریا بە هاوكاری هێزی ئاسمانی ڕوسیا كۆنترۆڵی كردەوە.

 




AM:11:36:22/11/2019