زیدان بەرگری لە بەیڵ دەکات

پاش ئەوەی بەیڵ لە یاری  وڵاتەکەی دروشمێکی بەرزکردەوەو سوکایەتی بە یانەکەی  ریاڵ مەدرید، کرد، ئەمڕۆ زیدان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرگری لەو یاریزانەی کردو رایگەیاند ئامادەیە بۆ یاریکردن.

زیدان وتی" قسەی زۆر دەرباری ئەو یاریزانە دەکرێت، ئێمە گرنگی بەوە نادەین چی لە دەرەوە دەگوترێت، ئەو ئازارد هەر شتێکی بڵاوکردووەتەوەو راستیش دەکات لەگەڵ وڵاتەکەی دڵخۆشە چونکە هەمووی هاوزمانی خۆیەتی.

پاشان وتی" ئەو زۆری پێشکەش بە ئێمە کردووە، یاریزانی ئێمەیە،ئەو ئێستا دەتوانێت یاری بکات، مەشقی بە کۆمەڵی کردووە،ئەو دەتوانێت  جارێکی تر یەکلاکەرەوە بێت و دووبارە خۆی بسەلمێنێتەوە.

 

یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی زەحمەتدا رۆژی شەممە لە کاتژمێر ١١:٠٠ رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە لە هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا.




PM:05:31:22/11/2019