ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس، بڕیاریداوە رۆناڵدۆ ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بۆ یاری سبەی دووربخاتەوە.
بڕیارە سبەی شەممە لە هەفتەی ١٣ی خولی ئیسپانیا، یانەی یۆڤانتۆس ببێتە میوانی یانەی ئاتڵەنتاو یاریەکە لە کاتژمێر ٥:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
ساری لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یاریەکە دوورخستنەوەی رۆناڵدۆی راگەیاندو ئاشکرای کرد ئەو یاریزانە هێشتا ئازار لە ئەژنۆیدا هەیەو بەوهۆیەوە ناتوانێت ئامادەی ئەو یارییە ببێ و بەرێژەی %٩٩ ناتوانێت یاری بکات.
پێشتریش ساری لە هەفتەی ١٢ دژی ئەیسی میلان ٥٥ خولەک یاری بە رۆناڵدۆ کردو ئەمەش وایکرد ئەو یاریزانە توڕە ببێت.
رۆناڵدۆ لە دوو یاری وڵاتەکەی ٤ گۆڵی کردو رایگەیاند هیچ پێکانێکم نیە، بەڵام پێشتر ئازار لە ئەژنۆم هەبووە.