گۆڕانکاری لە موچەدا دەکرێت

گۆڕاکاری  ڕێکخستنەوەی نوێ بۆ موچە دەکرێت و سەرۆكی لیژنەى دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرادەکات.

هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەى دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە میدیایەکی عیراقى راگەیاندووە، بە هەماهەنگی پەرلەمان و حكومەت ڕێكخستنەوەیەكی نوێ‌ بۆ مووچە دەكرێت و هەندێك لە دەرماڵەكان ناپێویستن و بە یاسا دانەنراون، بۆیە دەستكاری دەكرێنەوە و لادەبرێن.

جبوری ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاستی زۆرترین مووچە بۆ حكومەت دیاری كراوە و گفتوگۆش دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت كام دەرماڵانە بدرێن و كامانە لاببرێن.

ڕاشیگەیاندووە "ئەوەی بە یاسا دانرابێت وەك خۆی دەمێنێتەوە و دەستكاری ناكرێت، بەڵام هەندێك دەرماڵە بە بڕیار دانران و هەندێكیان پێویست نین".

جەختیشکردوەتەوە کە لە هەموو حاڵەتەكانیدا نابێت جیاوازی مووچەی بەرزترین پلە لە عیراقدا چوار هێندە لە فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاتر بێت.

PM:06:20:22/11/2019