بۆ هاوسەران...گوێز بۆ تەندروستی سێکسی بەسودە

گوێز یەکێکە لە باشترین جۆری خواردنە تەندروستەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ترشە چەوری و دژە ئۆکسان و باشترین سەرچاوەیە بۆ بەپیتبوونی تۆوی خانمان و پیاوان و تەندروستی سێکسی.

پزیشکان هەمیشە خواردنی گوێز بە باشترین سەرچاوە دادەنێن بۆ چارەسەرکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، چونکە ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری دەکات و کۆلیسترۆل و نەخۆشیەکانی دڵیش بەهەمان شێوە، لەهەمانکاتدا گوێز باشترین خواردنە لەڕووی تەندروستی سێکسیەوە، چونکە توانای سێکسی زیاد دەکات و چارەسەری بێ پیتی تۆو دەکات بەتایبەتی لە خانماندا.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی "بابیس" ئیسپانی خواردنی گوێز کاریگەری و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی پیاوان و نەگەیشتن بە ئۆرگازم، چونکە کاری خوێنبەرەکان بۆ ئەندامی زاوزێ چالاک دەکات و هێزی بەپیت بوون و زیادبوونی بەرهەمی تۆوی پێدەبەخشێت.

لەلایەکی دیکەوە گوێز دەوڵەمەندە بە ترشی لینۆلیک کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و کەئابە، توێژینەوە پزیشکیەکانی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لەسەر 5000 کەس ئەنجامداوە کە بەدەست کێشەی بێ پیتی تۆوەکانیان و لاوازی سێکسیەوە ناڵاندوویانە، کە وایکردووە کاریگەری بخاتە سەر ئاستی دەروونیان و تووشی بێتاقەتی و دڵەڕاوکێیان بکات و کەم خەویش بن.

هەر بۆیە پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن خۆراک پەیوەندی و ڕۆڵی سەرەکەی هەیە بە تەندروستی سێکسیەوە، چونکە ئاستی ماددەی "میلاتۆنین" بەرزدەکاتەوە ئەمەش پەیام دەنێرێت بۆ مێشک و دەروون و کاردانەوە دروست دەکات.

گوێزیش یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەی ماددەی میلاتۆنینی بەرزە و بەشێوازی سروشتی لە ناو لەشتدا بەرزدەبێتەوە و یارمەتی ئەندامی زاوزێی پیاوان دەدات لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسیدا.

لەهەمانکاتدا  توێژینەوەکان هۆشداری دەدەن لەوەی پێویستە ڕۆژانە بڕی 80 گرام گوێز بخورێت بۆ چالاککردنی لەش و زیادکردنی توانای سێکسی و چارەسەری گرفتەکانی، جەخت لەوەش دەکرێتەوە کە خواردنی 80 گرام گوێز نیو کاتژمێر پێش ئەنجامدانی سێکس ڕۆڵی ئیجابی دەبێت و کێشەی لاوازی و تەندروستی سێکسی نامێنێت و ئاستی بەرهەمهێنانی 

PM:07:00:22/11/2019