مریەم فارس نوێترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە كە جلێکی تەنک و سەرنجڕاکێشی پۆشیوە.
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، مریەم فارس، نوێترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوكردەوە وەک لە وێنە و ڤیدیۆکە دەردەکەوێت مریەم كە جلێکی تەنکی نیمچە ڕووتی پۆشیوە و سەمایەکی سەرنجڕاکێش و وروژێنەر ئەنجام دەدات و بۆتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرنجی بەشێک لە فانەکانی ڕادەکێشێت.
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، مریەم فارس، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاكە و هەندێك جار وێنەی خۆی بە ستایلی جیاواز بڵاودەكاتەوە و هەوادارانیشی لە كۆمێنتەكانیاندا سەرسامی خۆیانی بۆ دەردەبڕن.
مریەم فارس لەساڵی 1983 لەدایك بووە و یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی لوبنان خاوەنی چەندین ئەلبووم و كلیپی گۆرانییە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستانیشدا هەوادارێكی زۆری هەیە.