خانمە بێژەری ناسراوی بواری هونەری هەودا ئەحمەد لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز لەجاران وبەبێ ماکیاژ دەردەکەوێت.
لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بەبێ ماکیاژ بڵاوکردەوەو بۆتە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاوکات هەودا دەڵێت" پێکەنین خەماکان دەشارێتەوە، ماکیاژ پەڵەو ناشرینییەکان دەشارێتەوە! مۆدێل و جوانکاری تەمەن دەشارێتەوە! بەڵام بۆ بۆ!".
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.