نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئه‌مڕۆ هەینی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ ٦٣ دۆلار و٦٣سه‌نت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ ٥٧ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی هەینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزترین ئاستی لەماوەی دوومانگی رابردودا تۆماركرد، کە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەسەدا ٢ بەرزبووە و هەر بەرمیلێك بە ٦٣دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش لەسەدا ٤ بەرزبووە و هەر بەرمیلێك بە ٥٨ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

 

 بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكان جیهان  دەگەڕێتەوە  بۆ بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو  و ئەگەری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و چین لەبارەی ناكۆكییە بازرگانیەكانیان.

 




AM:09:03:23/11/2019